فڕۆکەکانی سوپای تورکیا کاروانێکی خەڵکی سڤیلی بۆردومان کرد- نوێ بویەوە

سوپای داگیرکەری تورک کاروانێکی ئۆتۆمبیلی خەڵکی مەدەنی کە لە جەزیرە بەرەو سەرێکانی دەچوون کردە ئامانج. ژمارەیەکی زۆر کوژران و برینداربوون.

سوپای داگیرکەری تورک کاروانێکی ئۆتۆمبیلی خەڵکی مەدەنی کە لە جەزیرە بەرەو سەرێکانی دەچوون کردە ئامانج. ژمارەیەکی زۆرکوژران و برینداربوون. هێرشەکە لە ڕێگەی فڕۆکەوە ئەنجامدرا . ڕۆژنامەوانێکی فرانسی و بەڕازیلی لە ناو کوژراوەکاندان.

 بە پێی زانیارییەکان نوچەگەیانی ئاژانسی هەواڵی هاوار محەمەد ئەکینجی لەناو بریندارەکاندایە.

بە هۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک دەرفەتی ئەوە نییە کە بریندارەکان بگوازرێنەوە و فڕۆکە بەردەوام بۆردومان دەکات.