قەدەغەی هاتوچۆ بۆ منداڵانی عەفرین هەلی ڕەخساند

قەدەغەی هاتوچۆ و داخستنی قوتابخانەکان بۆ منداڵانی عەفرین لە هەرێمی شەهبا هەلی ڕەخساند کە بە دروستکردنی کاری دەستی خۆیان سەرقاڵ دەکەن.

دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەهۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتوچۆی قەدەغە کرد، دانیشتووانی هەرێمەکە هەلیان بۆ ڕەخسا کە زیاتر لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

خەڵکی عەفرین کە بەهۆی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بەناچاری لە هەرێمی شەهبا دەمێننەوە، لەگەڵ دۆخێکی سەختی قەدەغە هەوڵ دەدەن بڕیارەکانی بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێ بکەن.

منداڵانی عەفرین دۆخەکەیان وەک هەلێک قۆزتووەتەوە. یەکێک لەو منداڵانەش جوان حەمدیە کە لە کەمپی بەرخۆدانی شەهبا لەگەڵ خێزانەکەی نیشتەجێ بووە.

جوان حەمدی کە تەمەنی ١٢ ساڵە لە باوکیەوە فێر بووە کە پەیکەر دروست بکات.

لە ئێستادا خەریکی دروستکردنی پەیکەری ئەزدەشێر پاشایەکی کوردە.

جوان حەمدی داوا لە منداڵان دەکات بە دروستکردنی کاری دەستیەوە سەرقاڵ ببن و بەو شێوەیە کاتێکی خۆش بەسەرببەن.

ف.ق