قەسەدە:بەدەیان چەتەی بیانی داعش خۆیان ڕادەستی قەسەدە کردووە

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە بەدەیان چەتەی سووری وبیانی داعش لەباغۆزخۆیان ڕادەستی هێزەکانی قەسەدە کردووە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەربارەی ئەوچەتەنەی داعش کە ئەمڕۆ خۆیان رادەستی قەسەدە کردووە زانیاریی بڵاوکردەوە.

لەڕاگەیەنراوەکەی قەسەدەدا هاتووە:

"هەڵمەتی هێزەکانمان لەدژی چەتەکانی داعش لەباغۆزبەردەوامە. نەهەڵمەتی هێزەکانی ئێمەوهێزە هاوپەیمانانەکان، چەتەکانی داعش گورزی سەختیان بەرکەوتووە.ئەمڕۆ بەدەیان چەتەی داعش وێڕای بنەماڵەکانیان خۆیان ڕادەستی قەسەدە کردووە.

لەناوچەتەکانی داعش کە خۆیان ڕادەست کردووە خەڵکی وڵاتانی عێراق، سووریا، تورکیا، بوسنی، چین و ولاتانی عەرەبی تێدایە.

ک-ش