قەسەدە دەستی بە قۆناغی دووەمی هەنگاوی دژی داعش کرد

قەسەدە رایگەیاند، هێزەکانیان لە دێرەزۆر لەدژی شانە شاراوەکانی داعش دەستیان بە قۆناغی دووەمی هەنگاوەکەیان کردووە.

قەسەدە لەو بارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"هێزەکانمان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٧ی تەموزی ٢٠٢٠ دەستیان بە قۆناغی دووەمی لەناوبردنی تیرۆر لەدژی شانە شاراوەکانی داعش لە هەرێمی دێرەزۆر کردووە.

هەنگاوەکەمان لەسەر داوای دانیشتووان و کەسایەتیەکانی هۆزەکانی ناوچەکە بۆ لەناوبردنی تیرۆری چەتەکانی داعشە کە ئاسایشی هەرێمی دێرەزۆر تێک دەدەن. بە تایبەتی دوای ئەوەی هێرشی داعش لەدژی خەڵکی مەدەنی زیادی کردووە.

یەکینەکانی دژە تیرۆر، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەشداریان لە هەنگاوەکەدا کردووە و لە ڕووی ئاسمانیشەوە پشتگیری هێزەکانمان دەکرێت و تا ئامانجەکان جێبەجێ نەکرێن کە فەرماندەییەکەمان پلانی بۆ داڕشتووە، هەنگاوەکە بەردەوام دەبێت."

ف.ق