قەسەدە لەبارەی 'ناوچەی ئارام' لێداوانی دا

فەرماندەیی گشتی قەسەدە 'مەزلوم عەبدێ' ڕایگەیاند کە دەربارەی بابەتی 'ناوچەی ئارام' لەگەڵ دەوڵەتی تورک، لە دانووستانی ناڕاستەوخۆدان و وتی، دەبێت هەموو سنوور بخرێتە ناو ناوچەی ئارامەوە.

مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتی قەسەدە لەبارەی هەڵسەنگاندنی لەبارەی ناوچەی ئارامی نێوان سنوری تورکیا – باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بۆ ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA) قسەیکرد. عەبدێ ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوهەڕەشە و هێرشانەی تورکیا بۆ سەرناوچەکە، پێویستە هێڵی نێوان ڕووبارەکانی فورات و دیجلە هەمووی بکەوێتە ناو 'ناوچەی ئارام'.

عەبدێ جارێکی دیکە ئەوەی بیرهێنایەوە کە ئەوان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دانووستان دەکەن و هێشا نەگەیشتونەتە هیچ ئەنجامێک و وتی: "بۆ ئەوەی بگەینە ئەنجامێک، دانووستان بەردەوامە".

عەبدێ دەربارەی 'ناوچەی ئارام' کە دەوترێت لەنێوان گرێ سپی و سەرێکانیێ دروست دەکرێت وتی: "ئێمە داوامان لە لایەنەکان کردووە کە هەموو سنوور وەکو 'ناوچەی ئارام' دیاری بکرێت. بەڵام تورکیا دەیەوێت ناوچەی ئارام تەنیا لەنێوان گرێ سپی و سەرێ کانیێ دا دەستپێبکات".

هەڵسەنگاندنی فەرماندەی گشتی قەسەدە مەزلوم عەبدی لەسەر بابەتەکانی وەکو: "هەڕەشە و هێرشەکانی تورکیا لەدژی ناوچەکە، هەڵوێستی ڕژێمی سوریا لەبەرانبەر ناوچەی ئارام، ئەگەر هاوپەیمانییەک دروست ببێت، کاریگەرییەکەی لە تێکۆشانی دژی داعش چی دەبێت و ئەو ناوچانەی تورکیا داگیر کردوون چارەنووسیان چی دەبێت بە شێوەیەی بەرفراوان لەم دیمانەیەدا باسکراوە.

ک-ش