لە ئیدلب دەوڵەتی تورک و شاندی هێزەکانی تەحریر ئەلشام کۆبوونەوە

دوای دروستبوونی شەڕ و ئاڵۆزیەکان لە نێوانیاندا، سوپای دەوڵەتی تورک و شاندێکی تەحریر ئەلشام کۆبوویەوە.

ئەمڕۆ بەر لەوەی دەوریەکێکی هاوبەشی سەربازی نێوان سوپای تورک و روسیا لەسەر رێگای حەلەب-لازقیە دەستپێبکات، سوپای تورکیا دەسڕێژی گولەی لە گروپێک کردبوو، لە ئەنجامدا ٢ کەس لەو گروپە کوژران.

بە پێی زانیاریەکان، فڕۆکە جەنگیە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورک خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی تەحریر ئەلشامیان کردووەتە ئامانج  و ئەو هێزەش لە نەیراب هێرشی کردووەتە سەر خاڵێکی سەربازی سوپای تورک.

ئاشکرا بوو کە بە هۆی ئەو ئاڵۆزیانەوە، بەرپرسانی تورکیا و شاندێکی تەحریر ئەلشام لە کەمپی ئەلموستاما چاوپێکەوتنیان ئەنجامداوە.

پەیمانی مۆسکۆ

لە مانگی شوباتدا دوای شەڕی نێوان سوپای تورکیا و سوپای سوریا، ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی مۆسکۆی کردبوو، لەو سەردانەیدا ئەردۆغان داوای لە پۆتین کردبوو ئاگربەست رابگەیێندرێت.

ئاگربەستەکە لە ٥ی ئازاردا راگەیێندرا و لەم چوارچێوەیەشدا چەند بڕیارێک درابوون کە بریتین لە:

  • لە ئیدلی دوای ٦ی ئازار هەموو چالاکیە سەربازیەکان دەوەستن.
  • ٦ کیلۆمەتر لە باکور و ٦ کیلیۆمەتریش لە باشوری رێگای حەلەب-لازقیە (رێگای M4) ناوچەی ئەمنی رادەگەیێندرێت.
  • لە ١٥ی ئازارەوە کاروانە سەربازیە هاوبەشەکانی روسیا-تورکیا لەو ناوچە ئەمنیە دەسووڕێنەوە.

هێزەکانی تەحریر ئەلشام سەرەتا چەندین گروپی خۆی ناردبووە ناوچەکە و لە دژی کاروانە سەربازیەکان بوون.

بە هۆی ئاڵۆزیەکان، دەوڵەتی تورکیا هێزە سەربازیەکانی رەوانەی ناوچەکە کرد.

هێزەکانی تەحریر ئەلشام لە دژی هێزە سەربازیەکانی سوپای تورک، ئەندامە چەکدارەکانی خۆی لەو ناوچەی جێگیر کرد.

ز.ش