لە باب تەقینەوەیەک روویدا

لە باب بۆمبێکی دانراو لە ناو ئۆتۆمبێلی چەتە ئەبو فەیسەڵ لە گروپی سوڵتان مورادا تەقییەوە و بەو هۆیەوە چەتەیەک بە قورسی بریندار بوو.

لە ناوچەى باب-ی داگیرکراو لەلایەن دەوڵەتى تورک و چەتەکانیەوە، بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی چەتەیەکدا بە ناوی 'ئەبو فەیسەڵ' لە گروپی چەتەکانى سوڵتان موراد لە سنووری فاتیمەى زەهرادا تەقییەوە و لەو تەقینەوەیەدا ئەبو فەیسەڵی چەتە بە قورسی بریندار بووە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەوبو فەیسەڵ برای ئەبو وەلید ئەل ئیزای سەرەک چەتەی گروپی چەتەکانى سوڵتان مورادە.

ژ.ت