لە تاران ونیۆیۆرک دەربارەی چارەنووسی ئیدلب وتووێژ دەکرێت

لەلایەک ڕژیمی سووریا ئامادەکاری دەکات بۆهێرشکردنە سەرئیدلب کە چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورکیای تێدایە، لە لایەکی دیکەوە ڕووسیا، ئێران وتورکیا وئەمریکا وئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک لەسەرچارەنووسی ئیدلب وتووێژدەکەن.

 

سەرۆک کۆماری هەریەک لەوەڵاتەکانی ڕووسیا، تورکیا وئێران دەربارەی دوخی ئیدلب لە تاران-ی پایتەختی ئێران کۆبونەتەوە. دوای چەند کاتژمێری دیکە لەسەرهەمان بابەت ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک کۆدەبێتەوە.

هەموو نیگاکان لەسەر ئۆپەراسیۆنی سەرئیدلبە، لەم ڕۆژانەدا سەردانەکانی لەنێوان ئەنکارا، مۆسکۆ وشام(دەمشق)زۆربووە. دەوڵەتی تورکیا هەوڵی ئەوە دەدات کە چەتەکانی خۆی بپارێزێت. لەپشت پەردەوە مامەڵەوسەوداکردن هەیە. ڕووسیا وئێران-یش پیش کۆبونەوەکەی تاران پشتیوانی خۆیان لە ڕژیمی سووریا نیشان دا.

ماری زاخارۆف وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وتی، " ئێمە تیرۆریستەکانمان کوشتووە وئێمە دەیان کوژین وئێمە بیانکوژین، لەحەلب بێت یان ئیدلب وهەرشوێنێکی تر."

ئیدلب لەساڵی ٢٠١٥وە لەژێرکۆنتڕۆڵی گروپەچەکدارەکانە. ئەمڕۆ گەورەترین هەرێم کە لەدەستی چەتەکاندا ماوەتەوە ئیدلبە. بەدەیان هەزارچەکدارکە ڕژیمی سووریا لە شارەکانی دیکەی سووریا وەدەریانی ناوە لە ئیدلب کۆبونەتەوە.

'ڕووسیا هێرشی کردە سەر تیرۆریستەکانی ئەحراری شام-ی سەربەتورکیا '

لەکاتی کۆبونەوە سی قۆڵییەکەی ئێران، ڕووسیا وتورکیا لەتاران  فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای ڕووسیا بنکەکانی کەتیبەی تەحریری شام-ی سەر بەتورکیا کە هێزی باڵادەستن لەئیدلب کردە ئامانج. هاوکات چەتەکانی ئەحراری شام-یش کرانە ئامانج.

' ئەمریکا هەڕەشە دەکات'

نەتەوەیەیەکگرتووەکان و وەڵاتانی ڕۆژئاوایی دەلێن کە ئۆپەراسیۆنی ئیدلب دەبێتە هۆی کارەساتی مرۆیی. نەتەوەیەکگرتووەکان دەلێت کە دەبێت ٨٠٠ هەزارکەس لە شوێنی خۆیان بگوازرێنەوە. دەمێستورا نوێنەری تایبەتیکاروباری سووریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتی، دەبێت ئۆپەراسیۆنەکە ١٠ی ئەیلوول/١٩ی خەرمانان دەست پێبکات.

کۆشکی سپی هۆشداری دایە کاربەدەستانی سووریا وهاوپەیمانەکەی ڕووسیا کە لە ئیدلب چەکی کیمیایی بەکارنەهێنن.سەرۆک کۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترامپ وتی،" ئەگەرکۆمەڵکوژیی ئەنجام بدرێت هەمووجیهان وئەمریکا تووڕە ببێت.

ک-ش