لە جندرێس لە ناو چەتەکاندا تەقینەوەیەک روویدا

لە خاڵی چەتەکانى ئەحرار شام لە رۆژهەڵاتى ناوچەى جندرێس لە عەفرین تەقینەوەیەک روویدا.

لە رۆژهەڵاتی ناوچەی جندرێس لە عەفرین لە ناو چەتەکانى ئەحرار شام دا تەقینەوەیەک روویدا. بەپێى سەرچاوە هەرێمییەکان لەو تەقینەوەیەدا ژمارەیەکی زۆر چەتە کوژراون و برینداربوون.

بەشێک لە سەرچاوە هەرێمییەکان رایانگەیاندووە، تەقینەوەکە بەهۆی تەقینەوەى ئۆتۆمبێلێک لەبەردەم خاڵی چەتەکاندا روویداوە و بەشێکى تریش لە سەرچاوە هەرێمییەکان هۆکاری تەقینەوەکە بۆ تەقینەوەى بۆمب لە ناو خاڵی چەتەکان دا دەگەڕێننەوە.

ئاماژە بەوەش دەکرێت، بەهۆی ئەو تەقینەوەیەوە ژمارەیەکى زۆر چەتە کوژراون و بریندار بوون.

ر.م