لە جەرابلوس ٢ تەقینەوە روویاندا

شارى جەرابلوس، کە لەلایەن سوپاى  تورکیا و چەتەکانیەوە داگیرکراوە، ٢ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویان تیادا تەقییەوە.

ئاژانسى هەواڵى هاوار لە رۆژئاواى کوردستان بڵاویکردەوە، لە یەک کاتدا و لە ٢ شوێنى جیاواز ٢ ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژکرا لە جەرابلوس تەقیونەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تەقینەوەی یەکەم لە نزیک کۆمپانیاى کارەبا و تەقینەوەى دووەمیش لە نزیک شەقامى ٢٠ لە گەڕەکى باکوور لە ناوەڕاستى شارى جەرابلوس و و لە نزیک کارگەیەکى کاشی روویداوە.

بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینەوەکان تەنها زیانى ماددیان لیکەوتووەتەوە.

ر.م