لە حەسەکە تەرمی دوو شەهید بەخاکسپێردران

هاوڵاتیانی شاری حەسەکە و گوندەکانی تەرمی حسێن عەلی عید شەڕڤانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن و ئەحمەد مەنسور (شاهۆز حەسەکە) شەڕڤانی قەسەدەیان بە مەراسیمێک لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودیە بەخاکسپپارد.

بە سەدان هاوڵاتی حەسەکە و گوندەکانی دەوروبەری تەرمی حسێن عەلی عید شەڕڤانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن و ئەحمەد مەنسور (شاهۆز حەسەکە) شەڕڤانی قەسەدەیان بە مەراسیمێک لە گۆڕاستانی شەهید دژوار لە گوندی داودیە بەخاکسپپارد.

لە گۆڕستانەکە هاوڵاتیان دەقەیەک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئازادی وەستان و دواتر شەڕڤانانی قەسەدە و شەڕڤانانی ئەرکی خۆپاراستن مەراسیمێکیان ئەنجامدا. شاهین ئیبراهیم حسێن ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان قسەی کرد و سەرەتا سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان کرد و بەڵێنی بەردەوامیدان بە ڕێبازی شەهیدانیدا.

بە ناوی هێزەکانی سەربازی حەسەکە فەرماندە شیار حەسەکە قسەی کرد و سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان کرد و وتی، "شەهیدان بۆ ژیانێکی هاوبەش گیانیان بەخت کرد و بوون بە سمبوڵی ئاشتی و برایەتی. بە فیداکاری شەهیدان سەرکەوتن بەشی گەلانی هەرێمەکە دەبێت."

دواتر ڕۆژدا ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەت شەهیدان ناسنامەی هەردوو شەهیدی خوێندەوە و رادەستی بنەماڵەکانیان کرانەوە.

تەرمی هەردوو شەهیدەکە بە دروشم و هەلهەلەلێدان لە گۆڕستانەکە بەخاکسپێردران.

ف.ق