لە رەقا چالاکی لەدژی شانەیەکی نەهێنی داعش ئەنجامدرا

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە شاری ڕەقا ڕایگەیاند لە ڕۆژی ٢٩ی ئەیلوول/٨ی ڕەزبەر لە گەڕەکی ئەل دەرێحەهێرشیان کردە سەرحەشارگەیەکی شانە نەهێنیەکانی داعش، لەوچالاکییەدا ٢ چەتەی داعش کوژران و ٥ چەتەی دیکە دەستگیرکران.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە شاری رەقا وگوندەکانی دەورووبەری دەربارەی ڕووداوەکانی گەڕەکی ئەل دەرێحەی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. وتەبێژی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆمحەمەد ئیبراهیم  دەربارەی ئەو ڕووداوە ڕایگەیەنراوەکەی خوێندەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە:

چی لەرەقا روویدا ؟ بۆچی لەم کاتەدا؟ هێزەکانی ئیمە چالاکییەکی سەرکەوتووی ئەنجامدا. ڕێکخراوەی تیرۆریستی داعش تەنانەت لە خەونیشدا ناگەڕێتەوە. ئەوکارانەی کە شانە نەهێنییەکانی پلانی بۆدادەڕێژن بەێگومان تێکدەچێت.

دوێنێ کاتژمێر ١٠ی بەیانی ڕێکەوتی ٢٩ی ئەیلوول/٨ی ڕەزبەرهێزی تایبەتی 'هات' ، تیمی تایبەتی پووچەڵکردنەوەی مین لە دژی شانەیەکی نەهێنی چەتەکانی داعش لە گەڕەکێکی شاری ڕەقا ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا.

دوای داڕشتنی پلانی هێرش لە کۆڵانی باسێل نزیک لەگەڕەکی ئەل دەرێحە لەدژی ٢ ماڵ کە شانە نەهێنییەکانی داعشی تێدا بووچالاکی ئەنجامدرا. هێزەکانمان هەڵیانکوتایە سەرهەردووماڵەکەدا و شەڕڕوویدا. لە ئەنجامی ئەو جالاکییەدا ٢ چەتەی داعش کوژران و ٥ چەتەی دیکە دەستگیرکران.

دوای گەڕان و پشکنینی ئەودووماڵە بڕێکی زۆرچەک وتەقەمەنی وئۆتۆمبیلێکی بۆم ڕێژکراو کە ئامدەکرابوو بۆ تەقاندنەوە دەستی بەسەردا گیرا.

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا داوا لە هاووڵاتیان کراوە کە چاویان کراوە بێت و لە ئەگەری هەر شتێکی گوماناویدا هێزەکانمانی لێ ئاگاداربکەنەوە.

ک-ش