لە شەڕا لەنێوان هێزەکانی ڕزگاری عەفرین و سوپای تورک شەڕ ڕوویدا

لە گوندەکانی ناوچەی شەڕای عەفرین لەنێوان هێزەکانی ڕزگاری عەفرین وسوپای داگیرکەری تورک شەڕێکی سەخت هاتە ئاراوە.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی تێکشکا، لە چەند گوندی ناوچەی شەرای عەفرین شەڕ ڕوویدا.

بە پێی ئەوزانیارییانەی کە لەناوچەکە وەرگیراوە لە گوندەکانی مالکییە، مارانەز وشێوارقای شەڕ دەستی پێکردووە.

لە شەڕەکەدا هێزەکانی ڕزگاری عەفرین بەتووندی وڵامی داگیرکەران-یان دایەوە وبەلانی کەم ٧داگیرکەر کوژران. شەڕ لە گوندی مالکییە وسوارقایە بەدژواری بەردەوامە.

ک-ش