لە منبج تەقینەوەیەک روویدا و هاووڵاتییەک کوژرا

لە منبج تەقینەوەیەک روویدا و بەو هۆیەوە هاووڵاتییەک کوژرا و چەندین کەسی تریش بریندار بوون.

ئاژانسى هەواڵی هاوار (ANHA) بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە منبج لە کاتى تێپەڕینى ئۆتۆمبێلێکى مەدەنیدا تەقینەوەیەک روویدا.

ئاماژ بەوەشکراوە، ئەو ئۆتۆمبێلە ئۆتۆمبێلی گواستنەوەى مامۆستایان بووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، تەقینەوەکە لەسەر رێگاى باشووری رۆژهەڵاتى منبج روویداوە.

لەو تەقینەوەیەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کوژراو و مامۆستاکانى ناو ئۆتۆمبێلەکەش بریندار بوون.

ر.م