لە منبج ٧ شەڕڤان شەهید بوون

چەتەکان لە منبج هێرشیان کردە سەر خاڵی پشکنینى هێزەکانى خۆپاراستن و ٧ شەڕڤان شەهید بوون.

گروپێک لە چەتەکان لە کاتژمێر ٢٤:٠٠ لە گۆڕەپانى شەریعە هێرشیان کردە سەر خاڵێکى پشکنینى هێزەکانى خۆپاراستن.

شەڕڤانان بەرەنگاریى هێرشی چەتەکان بوونەوە و لەو هێرشەدا ٧ شەڕڤانى هێزەکانى خۆپاراستن شەهید بوون.

ر.م