لە هەڵمەتی کۆتایهێنان بە تیرۆردا دەست بەسەر چەک و جبەخانەى چەتەکاندا گیرا

لە هەڵەتى کۆتایهێنان بە تیرۆر کە قەسەدە لە دژی شانە نووستوەکانى داعش ماوەی ٤ رۆژە دەستیپێکردووە، شەڕڤانان لە کۆتایی سێیەم رۆژدا ١٢ چەتەیان دەستگیرکردبوو و دەستیشیان بەسەر چەک و جبەخانەى چەتەکاندا گرتووە.

لە سێیەم رۆژی هەڵمەتى کۆتایهێنان بە تیرۆر شەڕڤانانی هێزەکانى سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ١٢ چەتەى تری داعش-یان دەستگیرکرد.

لە بەردەوامیی ئەو هەڵمەتەى شەڕڤاناندا، لە پارێزگای دێرەزۆر و لە نزیک سنووری عێراق دا شەڕڤانان دەستیان گرت بەسەر ٣ چەکی ئەى کەی ٤٧ و ٨ مەخزەن و دەمانچەیەک و ٣ مەخزەنی دەمانچە و چەکێکى بڕنۆ و ژمارەیەکى زۆر فیشەکى چەکی بی کەی سی دا.

ژ.ت