لە گرێ سپی ٦ چەتە کوژران

دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانى هێرشیان کردە سەر گوندەکانى گرێ سپی. لەو هێرشەدا ٦ چەتە کوژران.

دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانى دوێنێ شەو بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر گوندەکانى ئەدیکۆ و چەلەبێ لە گرێ سپی.

شەڕڤانانی هێزەکانى سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لەو هێزە داگیرکەرەیاندا. لەو هێرشەدا ٦ چەتە کوژران و جبەخانەى چەتەکانیش لەلایەن شەڕڤانانەوە دەستی بەسەردا گیرا.

داگیرکەران لە ئێوارەى دوێنێوە دەستیان کردووە بە تۆپبارانکردنی گوندی قزەلی و هەروەها داگیرکەران عەمبارەکانی گەنمیان کردووەتە ئامانج.

ژ.ت