لەباب ومارع ١١چەتە کوژران

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند کە شەڕڤانەکانی لە هەرێمی باب ومارع لەدژی چەتەکانی دەوڵەتی تورکدا زنجیرە چالاکییان ئەنجامداوە. لەڕاگەیەنراوەکەی هێزەکانی رزگاری عەفریندا هاتووە کو١١چەتە کوژراون و بڕێکی زۆرچەک وتەقەمەنی کەوتووەتە دەستی شەڕڤانان.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین دەربارەی زنجیرە چالاکییەکانی هێزەکانیان لەدژی چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکانی باب و مارع راگەیەنراوێک-یان بڵاوکردەوە.

لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە لە ڕۆژی ٤ی ئاب لەگوندی عەبلای سەربە شارۆچکەی مارع لە دژی بارەگای چەتەکانی ئەحراری شام چالاکیی ئەنجامدراوە. لە ئەنجامی ئەوچالاکییەدا ٨چەتە کوژراوە و ٤چەتەی تریش برینداربووە.هەروەها بڕێکی زۆرچەک و تەقەمەنیش کەوتووەتە دەستی شەڕڤانان.

هەروەها لە هەمان ڕۆژدا لە گوندی حزوان-ی باب لەدژی چەتەکانی فیرقەی حەمزە چالاکی ئەنجامدرا. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ٣چەتە کوژران و ٣چەتەی تریش برینداربوون.

ک-ش