لەعەزازسەربازێکی سوپای تورک کوژرا

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند کە لە چالاکی هێزەکانیاندا لە عەزاز سەربازێکی سوپای تورک کوژرا.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین دەربارەی چالاکی هێزەکانی لە دژیسەربازانی سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوی هێزەکانی ڕزگاری عەفریندا هاتووە، " هێزەکانی ئێمە بە بڕیاردارییەوە چالاکییەکانی خۆیان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە هەرێمی داگیرکراوی عەفرین و دەورووبەری بەردەوام دەکەن و گورزی سەخت لە داگیرکەران دەوەشێنن.

ڕۆژی ١٨ی ئاب/ ٢٧ی گەلاوێژ هێزەکانی ئێمە بە دوو چالاکی سەرکەوتووانە بارەگا و سەنگەرەکانی سوپای داگیرکەری تورکیان لە دەورووبەری شاری عەزاز کردە ئامانج. شەڕڤانانی ئیمە بەچەکی قورس و نیوە قورس سەربازانی سوپای تورکیان کردە ئامانج. لەوچالاکییەدا سەربازێک کوژرا و ٣سەربازی تری سوپای تورک برینداربوون. ئەو بارەگایەی کە کرایەوە ئامانج چەندین جار ناوچەکانی شەرا و شێروای عەفرینی بە تۆپ وهاوەن کردووەتە ئامانج.

ڕۆژی ١٨ و ١٩ی ئاب/ ٢٧ و ٢٨ی گەلاوێژ سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە شێوازێکی دڕندانە بە چەکی قورس گوندەکانی شەوارخا، مالکییە، ئیلقامیە و مەرەنازی ناوچەی شەرا و گوندی برج قاس و مەزن-ی ناوچەی شێراوای عەفرینیان تۆپ بارانکرد. لەئەنجامی ئەوهێرشانەدا زیانێکی مادی زۆر گەیشتە هاووڵاتیان."

ک-ش