مەسەدە، هێرشی سەرمنبج-ی شەرمەزارکرد، تورکیا بەرپرسی ئەوهێڕشەیە

مەجیسی سووریای دیموکراتیک-مەسەدە دەستنیشانی کرد کە دەوڵەتی تورکیا لە تەقینەوەکەی دوێنێ لە منبج بەرپرسیارە. تەقینەوەکە لە کاتی ڕێپیوانی گەلی منبج لەدژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا ڕوویدا.

 

مەسەدە دەربارەی تەقینەوەکەی دوێنێ-ی منبج کە لە کاتی ڕێپێوان لە دژی داگیرکاری تورکیا  لە گەڕەکی ئەلحەیا-ی منبج ڕوویدا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.  مەسەدە ئەو هێرشەی شەرمەزار کرد و دەستنیشانی کرد کە ئامانج لەو هێرشە ئەوەیە کە لە ناو گەلی منبجدا ئاڵۆزی دروست بکەن.

بەیاننامەکەی مەسەدە:

لە ساڵانی ڕابردوودا لە شارەکانی باکووری سووریا ئارامی و ئاسایش سەقامگیر بووە. و سیمای ڕاستەقینەی پێکەوە ژیانی هەمو پێکهاتەکانی سووریا دەرکەوتووە.هاووڵاتیانی هەرێمەکە بە تێگەییشتن توانیان چارەنووسی هاوبەشی خۆیان دیار بکەن و ئارامی بگەڕێننەوە بۆ هەرێمەکانی خۆیان کە لە هیچ شوێنێک-ی سووریادا ئارامی ئاوەها نییە. شتێکی ئاساییە کە هاووڵاتیانی منبج لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و چەتە توندڕەوەکاندا بڕژێنە سەر شەقامەکان.

لە ٥ی تەمووز/١٤ی پووشپەڕی ٢٠١٨ هاووڵاتیانی منبج لە ناوچەی ئەلحەیا لە دژی داگیرکەری تورکیا وداگیرکردنی عەفرین ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.  بە هێرشێکی تیرۆریستی ڕێپێوانەکە کرایە ئامانج. لە ئانجامدا هاووڵاتییەک کوژرا و ٢٢ هاووڵاتی دیکە بریندار بوون. ئەوە بەس بەهۆی ئەوەی کە هەڵوێستی خۆیان لە دژی سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیا کە ئارامی ناوچەکەی خستووەتە مەترسییەوە ئەنجامدرا.پەیامی ئەو ڕێپێوانە ئەوە بوو کە ڕووی ڕاستەقینەی داگیرکەران وئاشکرا کردنی سیاسەتی لەناوبردن ونائارامکردنی شارەکانی باکووری سووریا نیشان بدەن.

ئەو هێرشانەی کە هاووڵاتیان دەکاتە ئامانج، لەناو چوونی چەتەکان و شکەستی ئەولایەنانەی کە پشتگیری سیاسی و سەربازییان دەکەن نیشان دەدات. ئامانجی ئەوان ئەوەیە کە ئاڵۆزی لەناو گەلدا دروست بکەن و تیرۆری خۆیان بەسەرگەلدا بسەپێنن. دەیانەوێت بەو شیوە دەنگە ناڕازییەکان بخنکێنن.

ئەو هێرشە تیرۆریستییە ترسنۆکانە کە لەدژی مرۆڤایەتییە شەرمەزار دەکەین. باش بزانن کە ئیرادە و تێکۆشانی گەلی ئێمە لە دژی داگیرکەران بەهێزتر بێت. گەلی ئێمە بۆ پاراستنی شارەکانی خۆیان ئامادەن و لە هەمبەر هەر چەسنە داگیرکەرییەکدا بوەستنەوە.ئەو هێرشە لاوازی دوژمنان و پالپشتەکانیان نیشان دەدات. هەمووهەوڵەکانیان لە دژی منبج تێک دەشکێت."

ک-ش