مەلەکەپە: ڕۆژ ڕۆژی چالاکیە

ڕێکخستنی حیزبی کۆمۆنیستی مارکسیست – لێنینیست (مەلەکەپە – MLKP) هەڵویستی بەرامبەر ڕێککەوتنی داگیرکەری نێوان تورکیا- ئەمریکا و تورکیا-ڕووسیا پیشاندا و ڕایگەیاند، ڕۆژ ڕۆژی چالاکیە، کات کاتی شۆڕشە.

ڕێکخستنی حیزبی کۆمۆنیستی مارکسیست – لێنینیست (مەلەکەپە – MLKP) لەبارەی هێرشە داگیرکەری دەوڵەتی تورکی فاشیست بەرامبەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و وتی، " رێککەوتنێکی دژی شۆڕش، ڕێککەوتنی هێزە ئیمپرایالیستەکان و دەوڵەتی تورکی داگیرکەری فاشیستە."
مەلەکەپە ئاماژەی بە رێککەوتنی ١٣ خاڵی نێوان ئەمریکا و تورکیا لە ١٦ی تشرینی یەکەمدا و کۆبوونەوەی ٢٢ی تشرینی یەکەم لە سوچی لە نێوان ڕووسیا و تورکیادا و ڕایگەیاند، ئاشکرایە رێککەوتنە ستراتیژیەکە بۆ لەناوبردنی شۆرشی ڕۆژئاوا کراوە.
لە ڕاگەیەنراوەکە باسی ئەوەکرا، ڕێککەوتنی داگیرکەری نێوان تورکیا و ئەمریکا و تورکیا و ڕووسیا نابێت لە لایەن بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و سوپا شۆڕشگیرەکەی و خەڵکەکەی قبوڵ بکرێت.
هەروەها ڕاشیگەیاند، بڕیاردراوە هێرشێکی بەرفراوان لەدژی شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام بدرێت و وەک دۆخێکی مەترسیدار پێناسە کرا.
لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەیدا مەلەکەپە دەڵێت، "ڕۆژی بیدەنگی و دەستەوەستان نییە. ڕۆژ ڕۆژی چالاکیە، کات کاتی پاراستنی ڕۆژئاوایە."
ز.ش