نابێت لەمە زیاترڕێگە بە ئەردۆغان بدرێت

ئەندامانی هەرێمی ڕۆژئاوای پەیەدە عەلی عومەر و فارس هالۆ ڕایانگەیاند، پێویستە هێزودامەزراوە نێونەتەوەییەکان سنوورێک بۆ ئەردۆغان دابنێن و ڕێگە نەدەن کە ئەردۆغان هەرشتێکی بیەوێت بیکات".

ەەندامانی هەرێمی ڕۆژئاوای پەیەدە ، عەلی عومەر و فارس هالۆ دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی شارە گەورەکانی ئامەد ، وان و مێردین-ی بەتووندی ئیدانەکرد.

عەلی عومەر: دەوڵەتی تورک نەخۆشی دوژمنایەتی کوردی هەیە. لە هەر کوێ گەلی کورد دەستکەوتی هەبێت دەولەتی تورک هێرشی بۆ دەکات. لە باکورهەڵبژاردن کرا و گەلی کورد ئیرادەی خۆی سەلماند. ەگەەگەر گەل بە ئیرادەی خۆی نوێنەری خۆی هەڵبژێرێت ، لە هەموو دونیادا ڕێزی ئەو شتە دەگیرێت. ەونکە بە شێوەیەکی دیموکراتیک هەڵبژێردراون. ئەردۆغان چونکە ناتوانێت لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خواستەکانی جێبەجێ بکات، لە باکوری کوردستان ناحەقی لە سەرۆک شارەوانی و پەرلەمانتارانی گەلی کورد دەکات و شارەوانییەکان داگیر دەکات. هێز و دامەزاروە نێونەتەوەییەان دەبێت سنوورێک بۆ حکومەتی ئەردۆغان دابنێن. د سنوبێت سنوورێک بۆ دیکتاتۆر دابنرێت. انقر هنا لتكبير الصورة

کاتێک یەپەگە - یەپەژە لە دژی داعش سەرکەوتن ، پێی ناخۆش بوو. دەوڵەتی تورک لە باکور زوڵم لە دایکانی بەساڵاچوو دەکات. مافی ئەردۆغان نییە کە ئەو سیاسەتمەدارانەی بە دەنگی گەل هەڵبژێردراون لە ئەرک دووریان بخاتەوە. گەلەکەمان ڕێگە بەوە نادات.

فارس هالۆ: "ئەگەر گەلێک دەڵێت" من هەم، من هەبم و بگەمە ئامانجی خۆم "ئەو کاتە هیچ هێزێک ناتوانێت پێشی پێ بگرێت پێش ئێستاش هێرشی شارەوانییەکانمان کرابوو شارەوانی ئەو شوێنانەن کە کۆمەڵگە بە ئیرادەی خۆی کاری تێدا دەکات ناچارە خزمەتی کۆمەڵگە بکات..

دایکانمان لەدژی ئەردۆغان و سیستمی فاشیستی تورک بەرخۆدان دەکەن. ڕاستیان دۆزیوەتەوە. بەر ئاپۆ دەڵێت "راستیی بناسە ، دەتوانی بژی". ئەوان ڕاستییان دۆزیوەتەوە. ێێمێی گەل ئیتر ناترسین؛

ک-ش