ناسنامەى ئەو هاووڵاتییانە ئاشکرا بوون کە تورکیا دەیوت "شەڕڤانى یەپەگەن"

ئاژانسى هەواڵی هاوار (ANHA) ناسنامەى ئەو هاووڵاتییانەى بڵاوکردەوە، کە دەوڵەتى تورکیا لە میدیاکانى خۆی بە ناوی "شەڕڤانى یەپەگە"ەوە بە راى گشتیى ناساندبوون.

دەوڵەتى تورکیای داگیرکەر سەرەتاى مانگى ئەیلول ٩ هاووڵاتیى رفاندبوو و دواتر رایگەیاندبوو، ئەو کەسانە  "شەرڤانى یەپەگەن"، بەڵام ئێستا ئاشکرا بووە ئەو کەسانە لەلایەن دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر تورکیاوە رفێنراون هاووڵاتییانى گوندی ئۆمەرا-ن لە ناوچەى ماباتای عەفرین.

دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر سەرەتاى مانگى ئەیلول لە عەفرین رایگەیاندبوو، ٩ شەڕڤانى یەپەگەى لە عەفرین دەستگیرکردووە. لە میدیاکانى خۆیدا دەستگیرکردنى ئەو ٩ کەسەى وەک هەواڵە بە بەپەلە بڵاوکردەوە و وێنەى کەسە دەستگیرکراوەکانى پەیتاپەیتا بڵاودەکردەوە.

فەرماندەیى یەپەگە هەر دواى ئەوەى دەوڵەتى تورکیا راگەیاندبوو، ٩ شەڕڤانى یەپەگەى لە عەفرین دەستگیرکردووە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەى خستبووە روو، کە کەسە رفێنراوەکان هاووڵاتیی مەدەنین و هیچ پەیوەندییەکانى بە هێزەکانیانەوە  نییە.

ئێستاش ئەوە ئاشکرا بوو ئەو هاووڵاتییە رفێنراوانە خەڵکى گوندی ئۆمەرا-ن لە ناوچەى ماباتای عەفرین و هیچ پەیوەندییەکیان بە یەپەگەوە نییە.

ناسنامەى ئەو ٩ هاووڵاتییەى کە لەلایەن تورکیاوە رفێنراون بەمشێوەیەى خوارەوەیە:

١ - فیراس فایەق کەلکاوی،  ٢ – حەمودی خلوسی جەعفەر، ٣ – ئیبش محەمەد محۆ، ٤ – مەسعود مەجید کەلکاوی، ٥ – جەنگیز موستەفا نەعسان، ٦ – ئەحمەد محەمەد ئیبش، ٧ – رەشید سەبری محۆ، ٨ – ئیدریس موستەفا نەعسان، ٩ – حسێن ئەحمەد کەلکاوی.

ر.م

 

https://anfsorani.com/%DA%95%DB%86%DA%98%D8%A6%D8%A7%D9%88%D8%A7-%D9%88-%D8%B3%D9%88%D9%88%D8%B1%DB%8C%D8%A7/%DB%8C%DB%95%D9%BE%DB%95%DA%AF%DB%95-%D8%A6%DB%95%D9%88%D9%87%DB%95%D9%88%D8%A7%DA%B5%D8%A7%D9%86%DB%95%DB%8C-%DA%A9%DB%95-%D9%85%DB%8C%D8%AA-%DB%8C-%D8%AA%D9%88%D8%B1%DA%A9%DB%8C%D8%A7-%D8%A8%DA%B5%D8%A7%D9%88%DB%8C-%D8%AF%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%AA%DB%95%D9%88%DB%95-%D8%AF%D9%88%D9%88%D8%B1%D9%86-%D9%84%DB%95-%DA%95%D8%A7%D8%B3%D8%AA-5411