هاوڵاتیانی عەفرین هاوکارییە مادییەکانی ڕوسیا ڕەتدەکەنەوە

ئەمڕۆ لە لایەن شاندێک لە هێزەکانی ڕووسیاوە هاوکاری بۆ کەمپی کۆچبەران لە شەهبا بەڕی کرابو کە بەروە ڕووی کاردانەوەی هاووڵاتیانی عەفرینی بویەوە هاوکارییەکانیان قەبوڵ نەکرد و لە کەمپەکە دەرکران.

گەلی عەفرین کە بە هۆی هێرشەکانی سوپای تورکیا بە  ناچاری عەفرینیان بە جی هێستووە و خۆیان گەیاندووەتە کانتۆنی شەهبا.

سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکان بە هاوکاری ڕووسیا  هێرشیان کردە سەر عەفرین. بە هۆی ئەو هێرشانەوە نزیکەی ٥٠٠ هاووڵاتی شەهید بوون، و بە سەدان هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.

 یەکینەکانی پاراستنی گەل ویەکینەکانی پاراستنی ژن بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان مەدەنی لە ڕۆژی ١٨ ئادار/٢٧ی ڕەشەمە شاری عەفرینیان لە هاووڵاتیانی مەدەنی چۆل کرد.و بەسەدان هەزار هاووڵاتی عەفرین بە ناچاری کۆچیان کرد و لە کانتۆنی شەهبا لە دۆخیکی سەختدا ژیان دەکەن.

شاندێک لە هێزە سەربازییەکانی ڕوسیا بە چەند بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە چوونە کامپی کۆچبەران بۆ ئەوەی هاوکاری بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش بکەن، هاوڵاتیانی عەفرین لە بەرامبەر ئەو هاوکارییانەدا ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و هاوکارییەکانیان قبوڵ نەکرد.

بە هۆی زۆر بوونی ناڕەزایەتییەکان شاندە ڕووسییەکە بە ناچاری کامپەکەیان بە جیهێشت.

ک-ش