هه‌په‌گه ناسنامه‌ی شه‌هیدانی چالاكییه‌كه‌ی سیده‌كانی ئاشكرا كرد
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٥ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌ی سیده‌كان شه‌هید بوون. هه‌په‌گه دوێنێ ڕایگه‌یاندبوو، له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكییه‌دا ٢٣ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٥ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌ی سیده‌كان شه‌هید بوون. هه‌په‌گه دوێنێ ڕایگه‌یاندبوو، له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكییه‌دا ٢٣ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ئه‌مڕۆ به ڕاگه‌یه‌نراوێك ناسنامه‌ی ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی ئاشكرا كرد كه له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌ی ١٦ی ئادار\٢٥ی ڕه‌شه‌مه له سیده‌كان شه‌هید بوون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
له ڕاگه‌یه‌نراوی ١٧ی ئادار\٢٦ی ڕه‌شه‌مه‌دا ڕامانگه‌یاندبوو؛ «ڕۆژی ١٦ی ئادار\٢٥ی ڕه‌شه‌مه كاتژمێر ٦:٣٠ هێزه‌كانمان له ناوچه‌ی سیده‌كانی باشووری كوردستان له دژی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له گرده‌كانی لێلیكان، كه‌ڤۆرتێ و عه‌لی درێژ چالاكییه‌كی هاوكاتیان كرد. له ئه‌نجامدا زۆر سه‌نگه‌ر له‌سه‌ر هه‌رسێ گرده‌كه ڕووخێنران، ٢٣ سه‌ربازی دوژمن كوژران و ١٠ی دیكه‌ش بریندار بوون. ٥ هه‌ڤاڵی ئێمه كه به‌شێوه‌یه‌كی فیدایی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر دوژمن شه‌هید بوون.»
ئێمه به‌ڕێزداری و منه‌ته‌وه یادی ئه‌و ٥ هاوڕێیه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه كه له كاتێكدا له دژی داگیركاریی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی سته‌مكار له باشووری كوردستان گه‌لی ئێمه‌یان ده‌پاراست، شه‌هید بوون. ئه‌م كچ و كوڕه قاره‌مانانه‌ی گه‌له‌كه‌مان به هه‌ڵوێستی جه‌سوورانه‌ی خۆیان ڕێگه‌یان به دوژمن نه‌دا و له دژی داگیركه‌ران كه متمانه‌یان به ته‌كنه‌لۆژیای خۆیان هه‌یه و پێیان وایه ده‌توانن گه‌له‌كه‌مان ته‌سلیم بگرن، فیداییانه شه‌ڕیان كرد و داستانی قاره‌مانه‌تییان نووسیه‌وه. هاوڕێیانمان كه به كولتووری به‌رخۆدانی په‌كه‌كه خۆیان ڕازاندبوویه‌وه، بوێرانه و به ڕۆحی ئاپۆیی چوونه ئه‌و شوێنانه‌ی كه دوژمن بۆ خۆی به پارێزراو داده‌نێت و مۆری خۆیان له‌ژێر سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره دا. هاوڕێیانمان ئارنۆس، ده‌روێش، هاوار، سیسه‌ر و وه‌ڵات له دژی سته‌مكاری، داگیركاری و دڕندایه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی مێژوویی به‌رخۆدانیان كرد. به‌رخۆدانی مێژوویی ئه‌وان له لایه‌ن گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستانه‌وه هه‌رگیز له‌بیرناكرێت و هه‌میشه له هۆشی مرۆڤه‌كاندا ده‌مێنێته‌وه.
سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ته‌واوی گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی كوردستان به‌تایبه‌تی خانه‌واده هێژاكانی ئهركۆل، سهڤمیش، تونجه‌ر، كلچ و یاشار ده‌كه‌ین. به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه تێكۆشانی «ڕێبه‌رایه‌تیی ئازاد، كوردستانی ئازاد» كه خه‌یاڵی شه‌هیدانه سه‌ربخه‌ین و خاوه‌نداره‌تی له یادیان بكه‌ین.
ناسنامه‌ی شه‌هیدان
ناسناو: ئارنۆس سه‌رهات
ناو و پاشناو: عه‌بدوڵا ئهركۆل
شوێنی له‌دایكبوون: وان
ناوی دایك و باوك: پاكیزه - تاهیر
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٦ی ئاداری ٢٠١٩\٢٥ی ڕه‌شه‌مه - سیده‌كان
ناسناو: ده‌روێش ئۆره‌مار
ناو و پاشناو: سیپان سهڤمیش
شوێنی له‌دایكبوون: جۆله‌مێرگ
ناوی دایك و باوك: زه‌هرا - حوسێن
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٦ی ئاداری ٢٠١٩\٢٥ی ڕه‌شه‌مه - سیده‌كان
ناسناو: هاوار به‌دران
ناو و پاشناو: سه‌ركان توونجه‌ر
شوێنی له‌دایكبوون: سێرت
ناوی دایك و باوك: مه‌دینه - جونه‌یت
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٦ی ئاداری ٢٠١٩\٢٥ی ڕه‌شه‌مه - سیده‌كان
ناسناو: سیسه‌ر بۆتان
ناو و پاشناو: غه‌ریبه كلچ
شوێنی له‌دایكبوون: جۆله‌مێرگ
ناوی دایك و باوك: مریه‌م - حوسێن
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٦ی ئاداری ٢٠١٩\٢٥ی ڕه‌شه‌مه - سیده‌كان
ناسناو: وه‌ڵات دلكهن
ناو و پاشناو: عه‌بدوڵا یاشار
شوێنی له‌دایكبوون: ئاگری
ناوی دایك و باوك: میاسهر - ته‌كین
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٦ی ئاداری ٢٠١٩\٢٥ی ڕه‌شه‌مه - سیده‌كان
s.m