هێزەکانى قەسەدە سەدان هاووڵاتیى تریان لە دەست چەتەکانى داعش رزگار کرد

شەڕڤانانى هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە) لە چوارچێوەى هەڵمەتى گەردەولولی جزیردا لە شارۆچکەى سوسە لە پارێزگای دێرەزۆر سەدان هاووڵاتییان لە دەست چەتەکانى داعش رزگارکرد.

شەڕی "قۆناغی کۆتایهێنان بە تیرۆر" لە چوارچێوەی هەڵمەتى گەردەولولی جزیر لە دژی چەتەکانى داعش لە دێرەزۆر بەردەوامیى هەیە و شەڕڤانان بەردەوامن لە پێشڕەوییەکانیان و تێکشاندنى چەتەکانى داعش.

شەڕڤانانی قەسەدە لە شارۆچکەى سوسە لە پارێزگاى دێرەزۆر سەدان هاووڵاتییان لە دەست چەتەکانی داعش رزگارکرد، کە چەتەکانى ئەو هاووڵاتییانەیان وەک قەڵغانی زیندوو بەکاردەهێنا.

زۆربەى هاووڵاتییە رزگارکراوەکان ژن و منداڵن. هاووڵاتییە رزگارکراوەکان گواستراونەتەوە بۆ ناوچە ئارامەکان.

ر.م