هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین: زیاتر لە دوو سەربازی تورک کوژران و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، ٢٦ی کانونی یەکەم لە چالاکییەکدا لەدژی بارەگاکانی سوپای تورک لە عەزاز، مالکیە و شەرا لانی کەم دوو سەرباز کوژران و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین لەبارەی چالاکییەکانیان لە عەزاز، مالکیە و شەرا زانیاریی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هێزەکانی ڕزگاریی عەفریندا هاتووە: "چالامی و ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانمان لەدژی چەتە و سەربازەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی عەفرین و دەوربەری بەردەوامە".

هێزەکانمان لە ٢٦ی کانونی یەکەم لەدژی بارەگاکانی سوپای داگیرکەری تورک لە عەزاز، مالکیە و شەرا چالاکی سەرکەوتوویان بەڕێوەبرد. لە ئەنجامی چالاکییەکاندا، زیاتر لە ٢ سەرباز کوژران و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

سوپای داگیرکەر دوای چالاکییەکە گوندەکانی مالکیە، مەرەناز، شێوارقا و ئەلقامییەی سەر بە ناوچەی شەرای عەفرینی بە خەستی تۆپباران کرد. لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا زیانی مادی بە زەوی و زاری هاوڵاتیان و دانیشتوانی ناوچەکە کەوت".

ف.ق