هەڵمەتی قەسەدە لە دژی داعش لە ڕۆژی سێیەمدایە

هەڵمەتی قەسەدە لە دژی شانە نوستوەکانی داعش لە حەسەکە و دێرەزۆر ڕۆژی سێیەمدایە.

هەڵمەتی هێزەکانى سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە دژی شانە نوستوەکانی داعش لە حەسەکە و دێرەزۆر لە ڕۆۆژی سێیەمدایە. لەو هەڵمەتەدا ناوچە دەشتاییەکانی باشووری حەسەکە پاککرایەوە. ئەو  هەڵمەتە بەرەو باکور و ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر بەردەوامە.

ئەو هەڵمەتە لە ڕۆژی سێیەمیدا و لە بەرەباینی ئەمڕۆوە لە ناوچەی سیوەر لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر و گوندەکانی دەورووبەری بەردەوامە.

قەسەدە ڕایگەیاند، تا ئێستا نزیکەی ٧٠ کیلۆمەتریان پاککردووەتەوە و ٣٠ی چەتەی داعشیش دەستگیرکراون.

ژ.ت