٢٤٠ شەڕڤان بەشداری ناو ڕیزی قەسەدە بوون

٢٤٠ شەڕڤان دوای ئەوەی کە خولی پەروەردەی خۆیان لە ئەكادیمیای شەهید دژوار عەفرین لە گرێ‌ سپی تەواو كرد ،بەفەرمی بەشداری ناو ڕیزەكانی هێزەكانی سوریای دیموكراتیک-قەسەدە بوون.

ئاکادیمی شەهید دژوار عەفرین خولی پەروەردەی  خۆی بە ناوی شەهید" شەهید سەرحەد حەسەکە" کۆتایی پێهێنا و ٢٤٠ شەڕڤان لە شارەکانی دەیر ئەزۆر، حەسەکە وکوبانی بەشدارییان لەم خولەداکرت.

ئەمڕۆ لە گرێ‌ سپی ٢٤٠ شەڕڤانی دیكە خولێكی پەروەردەی ١٥ ڕۆژییان تەواو كرد و بەفەرمی چوونە ناو ڕیزی هێزەکانی سووریای دیموکراتی-قەسەدە.

ئەو شەڕڤانانە لە ماوەی ئەو خولەكەدا وانەكانی ئایدۆلۆژی و سەربازییان خوێند و چوونە ڕیزەكانی هێزەكانی سوپای دیموكرات  وبەشداری ئۆپەراسیۆنی گردەلوولی جەزیرە بوون.

ک-ش