چه‌ته‌كان له‌ ناوچه‌ی جندرێسی عه‌فرین ٦ كه‌سیان ڕفاند

هێرشی چەتەکان دەوڵەتی تورکیای داگیرکەربۆسەرگەل بەردەوامە ولەو چوارچێوەیەشدا چەتەکان لە گوندی حەمانە-ی جندرێس هێرشیان کردە سەرگەل. دەوترێت کە چەتەکان لە ماڵێکدا ٦ هاوڵاتیان ڕفاندووە.

 

دەوڵەتی تورکیای داگیرکەروگروپە چەتەکانی لەعەفرین بەردەوامن لە هێرشکردنە سەرگەل.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوە هەرێمییەکانەوە بەدەستمان گەیشتوون، چەتەکانی 'لیوای حەمزە' لە گوندی حەمانە لە جندرێس-ی سەربە عەفرین هێرشیان کردووەتە سەرماڵێک و لە یەک خێزان ٦ کەسیان ڕفاندووە.

لەو کەسانەی کە ڕفێندراون، تەنها ناوی دووکەسیان ئاشکرا بووە. دەوترێت کە هەریەک لە عەڤدۆ ڕەشید سولەیمان و ئەحمەد حسێن دوو لەو شەش کەسەن کە لەلایەن چەتەکانەوە ڕفێندراون.

هەروەها، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، چەتەکان هەڵیان کوتاوەتە سەرگوندی بورج حەیدەر-ی سەربە شێراوای عەفرین وچەندین کەسیان ڕفاندووە.

ک-ش