چەتەکان ماڵ و موڵکی هاوڵاتیانی عەفرین لە بازاڕەکاندا دەفرۆشن

سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی، ماڵ و مەڵکی هاووڵاتیانی کانتۆنی عەفرین تاڵان دەکەن و لە ناوچەکانی دیکەدا دەیانخەنە مەزادەوەو دەیانفرۆشن.

دوای ئەوەئ کە سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی لە ڕێکەوتی ١٨ی مارس/٢٨ی خاکەلیوە عەفرینیان داگیرکرد، چەتەکان دەستیان کرد بە تاڵانکردنی ماڵ وموڵکی هاووڵاتیان و تا ئیستاش بەردەوامن لە تاڵانکردنی سامانی هاووڵاتیاندا.

لەکاتی داگیرکردنی عەفریندا زۆربەی میدیا جیهانییەکان ڤیدیۆی تاڵانکردنی مال و سامانی دانیشتوانی عەفرینیان لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانەوە بڵاوکردەوە، لە ئێستاشدا ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان دەخەنە مەزایەدەوەو دەیانفرۆشن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە هەرێمییەکان وەرگیراوە، لە ئێستادا چەتەکان و سوپای تورکیا، ئەو کەلوپەلانەی کە لە سنووری عەفرین دەیدزن، لە جەرابلوس، باب، عەزاز و ڕای-دا بازاڕیان بۆداناوه و بە موزایەدە دەیفرۆشن.

هەمان سەرچاوە ڕاگیەیاندووە کە زۆربەی ئەو شتانەی لەو بازاڕانه دەفرۆشرێن، ئوتۆمبێل و ماتۆرسکیل-ن. هەروەها دەستنیشانی کرد کە مال وموڵکی هاووڵاتیان لە نێوان چەتەکاندا مامەڵەی پێدەکرێت.

ک-ش