چەتەکانى دەوڵەتى تورک لە عەفرین هاووڵاتییەکى تریان شەهید کرد

چەتەکانى سوڵتان مورادی سەر بە دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە عەفرین گەلەکۆمەکییان لە کەسێکی تەمەن ٧٤ ساڵ کرد و بەو قورسی برینداریان کرد و بەو هۆیەوە گیانی لە دەستدا.

هاووڵاتییەکى تەمەن ٧٤ ساڵی عەفرینی بە ناوی عەلی ئەحمەد دانیشتونى گوندی مەیدانکێی سەر بە ناوچەى شەرای کانتۆنی عەفرین لە دواى ئەوەى لەلایەن چەتەکانى سوڵتان موراد بە گەلەکۆمەکی هێرشی کرایە سەر و زۆر بە قورسی ئەشکەنجەیان کرد و بەو هۆیەوە چەندین برینی قورس لە جەستەیەدا دروستبوون و لە ئەنجامدا گیانی لە دەستدا.

بەپێی زانیارییەکان "عەلی ئەحمەد ٢٠٠ سەر مەڕی لە زەوییەکانى خۆی لە نزیک ماڵەکەى لە ناو گوندەکەى خۆیدا دەلەوەڕاند، چەتەکان رێیان لێگرت و زۆر وەحشییانە و بەربەریانە دەستیان بە لێدانی کرد. دواى ئەو گەلەکۆمەییەى چەتەکان، عەلی ئەحمەد لەلایەن هاووڵاتییانەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەى عەفرین، بەڵام بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە گیانى لەدەستدا".

زانیارییەکان باسی ئەوەش دەکەن، پۆلیسی مەدەنی بە هۆی ترسیان لە چەتەکانى سوڵتان موراد، کە سەر بە دەزگای سیخوڕیی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر (میت)ن، دەستوەردانى لە رووداوەکەدا نەکردووە و تاوانبارانیشی دەستگیر نەکردووە.

هەر ٢ رۆژ لەوە پێش، چەتەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە تاوانێکى تریاندا چوونە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی فاتمە کەنەی تەمەنی ٧٤ ساڵ و دەستیانکرد بە ئەشکەنجەدانی و ئینجا بە بەرچاوی منداڵ و نەوەکانییەوە خنکاندیان.

 ژ.ت