چەتەکانی دەوڵەتی تورک ٥ کەسیان ڕفاند

لە عەفرین چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٥ کەسیان ڕفاند.

بە پێی زانیاریەکان کە لە هەرێمەکە بەدەست گەیشتوون، ١٤ی ئەم مانگە چەتەکانی گروپی ئەلهەمزەت کە سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەرن ٤ هاوڵاتیی گوندی باسووتێی عەفرینیان ڕفاندووە.

ناوی ئەو کەسانەی ڕفێنراون ئەمانەن، عەلی خەلیل خالید، حەیدەر سەمیر ویلۆ، هەمزە خالید، حسێن دمسۆ.

دەوترێت چەتەکان ٤ هاوڵاتیەکەیان بۆ زیندانی عەفرین بردووە و چارەنووسسیان نادیارە.

سەرچاوەیەکی ئاشکرای کرد، چەتەکانی سوڵتان سولەیمان شا "ئمشات" لە ١٧ی ئەم مانگەدا هاوڵاتیەکیان بە ناوی محەمەد مەستەفا شێخۆی تەمەن ٣٢ ساڵیان ڕفاندووە و چارەنووسی ئەویش نادیارە.

ف.ق