چەتەیەکی داعش دەستگیر کرا و دەستیش بەسەر جبەخانەیەکدا گیرا

لە چوارچێوەی دووهەم رۆژی هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیکدا، لە شارۆچکەی شحەلی سەر بە دێرزۆر، چەتەیەکی داعش دەستگیر کرا، هاوکات دەست بەسەر جبەخانەیەکی داعشیشدا گیرا.

قۆناغی دووهەمی هەڵمەتی گەڕان و پشکنیی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە، لە دووهەم رۆژدا بەردەوامە.

شەڕڤانانی قەسەدە لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەدا، لە شارۆچکەی شحەل کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شاری دێرزۆر دەستیان بەسەر جبەخانەیەکی داعشدا گرت.

لەو جبەخانەیەدا، ٢ هەزار گوللەی هاوەن، ٢٠ بومب، چەندین چەکی کلاشینکۆف و گوللەکانی و ٥ تەلەفۆن دەستی بەسەردا گیرا. لەو هەڵمەتەدا هاوکات چەتەیەکی داعشیش دەستگیر کرا.

بە پێی ئەو زانیاریانەی کەوتوونەتە دەستی قەسەدە، ئەو ئەندامەی داعش کە دەستگیر کراوە، پێدەچێت سەردەستەی چەتەکانی داعش بێت لەو ناوچەیە.

ز.ش