ژووری توڕەیى زەیتون بەرپرسیاریى چالاکییەکەى ئەختەرینى لە ئەستۆ گرت

ژووری چالاکییەکانی توڕەیى زەیتون بەرپرسیاریى چالاکییەکەى ئەختەرینى لە ئەستۆ گرت و لەوبارەیەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەى ژووری توڕەیى زەیتون دا هاتوو:

"چالاکییە سەربازییەکانمان بۆ تۆڵەسەندنەوە لە دژی چەتە داگیرکەرەکانى تورک لە عەفرین، ئیدلب، عەزاز و هەرێمەکانى تر بەردەوامییان هەیە. هەتاکو داگیرکەرانى تورک و چەتەکانی لە دژی گەلەکەمان کردەوەى خراپ ئەنجام بدەن و بەردەوام بن لە داگیرکردنى خاکی وڵاتەکەمان، چالاکییەکانی ئێمەش بەردەوامییان دەبێت.

رۆژی ٢٥ی حوزەیرانى ٢٠١٩ / ٤ی پووشپەڕ شەڕڤانەکانمان ئۆتۆمبێلی چەتەیەک بە ناوی خالید ئەل دیبۆ، کە گوایە بە ناو سەرۆکى ئەنجوومەنى هەرێمى شاری ئەختەرینە لە باکووری حەڵەب، بە بۆمبێک کردیانە ئامانج. لە ئەنجامدا ئەو چەتەیە بە قورسی بریندار بوو. ئەل دیبۆ لە نەخۆشخانەیە و بەهۆی قورسیى برینەکەیەوە دۆخی تەندروستیى مەترسیدارە.

 ئەو چالاکییە لەلایەن شەڕڤانەکانمانەوە وەک وەڵامدانەوەیەکە بەرامبەر بەو کردارە قێزەونانەی چەتە داگیرکەرەکانى تورک بەرامبەر بە گەلەکەمان، کە لە باکووری سوریای داگیرکراودا ئەنجامى دەدەن.

با هەموو چەتە داگیرکەرەکانی تورک لە ئەنجوومەنەکان و ئەوانەی لە بواری سەربازیدا کار دەکەن، ئەوە بزانن کە چالاکییەکانمان بەردەوامییان دەبێت".

ر.م