ڤیدیۆى نوێى تەقینەوەکەى عەفرین بڵاوکرایەوە

لە عەفرین ٣ تەقینەوە لە ٢ شوێنى چەتەکانی تورکیادا روویاندا. ڤیدیۆى نوێى تەقینەوەى یەکێک لە شوێنی چەتەکانى تورکیا گەیشتە دەست ئاژانسى هەواڵى فورات (ANF).

بەهۆى ئەو ٣ تەقینەوەیە بەلانیکەمەوە ٢ کەس گیانیان لە دەستداوە و چەندین کەسى تریش برینداربوون.

لە ناوەندی عەفرین و لە نزیک شاڕێى کاوەى ئاسنگەر و لە شوێنى چەتەکانى بەرەى شامی دا ٢ تەقینەوەیى یەک لەسەر یەک لە رێگەى ئۆتۆمبێلەوە روویاندابوو.

دواى ئەوەش لە شوێنێکى تری چەتەکان لە نزیک نەخۆشخانەێ دەرسمێ، تەقینەوەیەکى تر روویدابوو. بەهۆى ئەو تەقینەوەیەوە ٢ کەس گیانیان لە دەستداوە و ١١ چەتەش کوژرابوون و چەندین چەتەى تریش برینداربوون.

ئەمەى خوارەوەش ڤیدیۆى نوێى تەقینەوەکەیە، کە بەدەستمان گەیشتووە...

ر.م