کۆنگرەی ستار گۆشەگیری سەر ئۆجالانی شەرمەزار کرد

کۆنگرا ستاری هەرێمی عەفرین لە ڕاگەیەنراوێکدا گۆشەگیری ڕەهای سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردی شەرمەزار کرد.

بە ئامانجی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕێکخستنی کۆنگرەی ستاری هەرێمی حەفتانین لە کەمپی بەرخۆدان ڕاگەیەنراویکی خوێندەوە. لە راگەیەنراوەکەدا ئەندامانی کۆنگرەی ستار و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئامادە بوون. هەروەها لە ڕاگەیەنراوەکەدا وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و ئاڵای کۆنگرەی ستار بەرزکرانەوە. ڕاگەیەنراوەکە لە لایەن زاهیدە مەمۆ ئەندامی کۆنگرەی ستارەوە خوێندرایەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا،"بەناوی کۆنگرەی سیاری هەرێمی حەفتانینەوە ئێمە بە توندی کردەوە و سیاسەتی دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکەن. گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەر ئاپۆ دەلالەت لە سیاسەتی ئاکەپەی دەسەڵاتدار و قبوڵنەکردنی تورکیا و گەل و کەمینەکانی تر دەکات. لەبەر ئەم سیاسەتە قێزەونە، دەستگیرکردن، ڕفاندن و کوشتن بە ناوی جۆر بە جۆر ئەنجام دەدرێت. دەوڵەتی تورک لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا دەیەوێت ئیرادەی گەلان بە تایبەتی گەلی کورد لاواز بکات. ئەردۆغان لە رێگەی قوڕسکردنی گۆشەگیری ئیمڕالی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بە ئامانج دەگرێت، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ زیندانی ئیمڕالی  بۆ سەرچاوەی ئازادی گەلانو گەڕان بەدوای ڕاستیەکان گۆڕی.

دەوڵەتی تورک لەگەڵ بەڕێوەبردنی گۆشەگیری و ڕێنەدان بە چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ، هێرش دەکاتە سەر هزری ئازادی. ئێمە وەک ڕێکخستنی کۆنگرەی ستاری هەرێمی عەفرین، بێدەنگی جیهان، ڕێکخستنەکانی مافەکانی مرۆب، ڕێکخراوی سی پی تی شەرمەزار دەکەین. سوێندمان ئەمەیە کە سیستمی ئیمڕالی تێکدەشکێنین و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین."

ڕاگەیەنراوەکە بە دروشمی 'بژی بەرخۆدانی ئیمڕای و بێ سەرۆک ئاپۆ ' کۆتایی هات.

ف.ق