گیانبەختکردووی سوریانی ڕامی زەیا داڤید لە تربەسپی بە خاک سپێردرا

تەرمی شەڕڤانی ئەنجوومەنی سەربازیی سوریانی ڕامی زەیا داڤید 'کارلۆس'، کە لە کاتی بەجێهێنانی ئەرکەکانیدا، بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە شەهید بوو، لە گۆڕستانی هۆریی تربەسپی بە خاک سپێردرا.

تەرمی شەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازیی سوریانی ڕامی زەیا داڤید بە مەراسیمێک بە خاک سپێردرا.

مەراسیمەکە لە ناوچەی ئۆرتۆدۆکس لە تربەسپی، بە بەشداریی سەدان کەس بەڕێوەچوو. پاش مەراسیمەکە، جەماوەری گەل، تەرمی ئەو شەڕڤانە سوریانیەیان بەرەو گۆڕستانی هۆری، لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ناوچەکە بەڕێکرد. لەوێش تەرمی ڕامی زەیا داڤید بە مەراسیمێکی سەربازیی بە خاک سپێردرا.

فەرماندەی ئەنجوومەنی سەربازیی سوریانی هانی زالین، هاوسەرۆکی هەرێمی جزیرە هێڤا عەرەبۆ، لە بەڕێوەبەرانی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان محەمەد زەکی ئیبراهیم، لەو مەراسیمەدا دوان و سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی شەهید کرد.

ئەوانەی وتاریان پێشکەش کرد، لە وتارەکانیاندا ئاماژەیان بە گرنگیی یەکێتی پێکهاتەکانی باکووری سووریا کرد و بەڵێن درا، ئەوان لەسەر ڕێبازی شەهیدان بن.

پاش وتارەکان، تەرمی شەهید لەلایەن هاوڕێکانییەوە بە دەم وتنەوەی دروشمی شۆڕشگێڕانەوە بە خاک سپێردرا.

ر.م