یەپەژە ساڵیادی دامەزراندی خۆی و ڕۆژبوونی ئۆجالان-ی پیرۆز کرد

یەپەژە پێنجەمین ساڵی دامەزراندنی خۆی و ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-ی پیرۆز کرد. یەپەژە دەستنیشانی کرد، ئێمە چالاکی پێنج ساڵی دەربازبووی خۆمان بەرز دەنرخێنین و ساڵی شەشەمی تێکۆشانمانی خۆمان بە ڕؤحی بەرخۆدانی سەردەم درێژە پێدەدەین.

 فەرمانداریەتی یەکینەکانی پاراستنی ژن-یەپەژە بە بۆنەی ٤ی نیسان ڕؤژ بوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان و ساڵیادی دامەزراندنی یەپەژە، بەیاننامێکی بڵاوکردەوە.

 لە دەسپێکی بەیاننامەکەی یەپەژەدا هاتووە: پێنجەمین ساڵی دامەزراندنی یەپەژە و ساڵڕۆژی لە دایک بوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی لە تەواوی مرۆڤایەتی، گەلانی باکووری سووریا، گەلانی ڕؤژهەڵاتی ناوەڕاست و هەمو ئەو ژنانەی کە لەسەر ڕێبازی ڕاستی تێکۆشان دەکەن پیرۆز کردووە.

 یەپەژە شەهیدانی شۆڕشی گەلانی وەبیر هێناوەتەوە وبەڵێنی ئەوەی داوە کە درێژە بەڕێبازی شەهیدان بدەن.

 لە بەردەوامی بەیاننامەکەی یەپەژەدا هاتووە، ئێمە لە پێنجەمین ساڵی دامەزراندی یەپەژەدا لە قۆناغێکی دژواری تێکۆشاندا دەسپێدەکەین. یەکینەکانی پاراستنی ژن بۆ ئەوەی دەنگی ژنی کورد، ژنی سووریا و تەواوی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگەێنێتە هەمو جیهان تێکۆشان دەکات. لەم پێنج ساڵەدا  تێکۆشانێکی بی هاوتا لە دژی چەتەکانی داعش و گروپە تیرۆریستییەکانی دیکە کە نوێنەرایەتی دەسەڵاتی پیاوسالارییان دەکرد ، ئەنجامدرا.

یەپەژە لە درێژەی بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم مانگە بە تایبەت بۆ گەلی کوردستان مانگی ژیانەوەی  و وتی: ڕۆژی لەدایک بونی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کورد، ژنی کورد بووە مێژووی نوێی کوردستان. ڕێبەر ئاپۆ، بە فەلسەفەی ژیانی ئازاد، ئایدۆلۆژی و رێخستنێکی ڕاست حەقیقەتێک-ی نوێی لە کوردستاندا بونیاد ناوە. ئەو حەقێقەتەی ڕێبەر ئاپۆ لە سەر ئەساسی پرۆژەی نەتەوەی دیموکرات بووەتە رینوین و تاکە ڕێگای چارەسەری کێشەکانی کۆمەڵگە.

 لە بەردەوامی بەیاننامەکەی یەپەژەدا هاتووە: تێکۆشان بۆ ڕۆژئاواێکی ئازاد و سووریاێکی دیموکراتیک لە سەر ئەساسی ئازادی ژن دەگاتە ئەنجام . ئەو تێکۆشانەی کە بەو تێگەیشتنە، لە چوار چێوەی پارادیگمای ئازادی ژن و بە پێشەنگایەتی یەپەژە دەکرێت، بەرهەمەکەت بووەتە شؤڕشی گەلان.

 تێکۆشانەکانی ڕێبەر ئاپۆ وای کردووە کە ئەمڕۆ ژنی کورد وگەلی کوردستان بە ناسنامەی ژیانێکی ئازادەوە بژین و بە ئەساس گرتنی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ئەو شۆڕشە بەرفراوانتر دەبێت.

 لە کۆتایی بەیاننامەکەی فەرمانداریەتی یەپەژەدا ، جارێکی دیکە ساڵڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێنجەمین ساڵی دامەزراندنی یەکینەکانی پارستنی ژن- یەپەژە-ی  لە تەواوی مرۆڤایەتی ، گەلی کوردستان ، گەڵانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەمو ژنانی ئازادیخوازی جیهان پیرۆز کردووە .

ک-ش