'١٤ی ئایار ڕۆژی لێپرسینەوەیە لە دەسەڵاتی فاشیستی'

چەنگیز چیچەک هاووتەبێژی هەدەکە کاندیدی یەکەمی پارتی چەپی سەوزە بۆ ناوچەی دووی ئیستەنبوڵ و باسی لە تایبەتمەندییە فرەزمان و فرە ئایینییەکانی ناوچەی دووەم کرد و ڕایگەیاند، ئەو فرەییە بنەمای فیکریی هەدەکەیە.

چەنگیز چیچەک هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) کاندیدی ناوچەی دووەمی ئیستەنبوڵە لەسەر لیستی پارتی چەپی سەوز. چیچەک ساڵی ۱۹۷۸ لە دێرسم لەدایکبووە. چەنگیز چیچەک دەڵێت، "من منداڵی خێزانێکی، عەلەوی، کورد و زەحمەتکێشم"، لە ساڵی ۱۹۸۵ەوە بەهۆی کێشەی ئابوورییەوە ناچاربووە لە دێرسیمەوە کۆچ بکات بۆ ئیزمیر.

تاوەکو خوێندن زانکۆ لە ئیزمیر ماوەتەوە و دواتر بۆ خوێندن لە کۆلێژی ماف لە زانکۆی مارمارا رۆیشتووە بۆ ئیستەنبول.

ناوچەی دووەم واتە هەمەجۆری، مێژوو و بەرخودان

چەنگێز چیچەک باسی لە گرنگی کاندیدبوون لە ناوچەی دووەمدا کرد و وتی، پێش هەموو شتێک ئەو دۆخە پەیوەندیی بە فیکریی هەدەکەوەیە و وتی، "یەکێک لە ئامانجەکانی دامەزراندکانی هەدەکە هەوڵدانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناسنامە، کێشەی پەنابەران - کۆچبەران، کێشەی ژنان و گەنجان، کێشەی چەوساوەکان و بندەستان.

ناوچەی دووەمی ئیستەنبول ناوچەیەکی کۆچە، بەتایبەتی لە کوردستانەوە خەڵک شارە جیاوازەکان کۆچیان بۆ ئێرە کردووە، بە هۆکاری سیاسی کۆچیان کردووە. ژمارەی دانیشتوانی کورد و عەلەوی لێرە زۆرن. ناوچەی دووەم شوێنێکی مێژووییە، چونکا ئەرمەنی، مەسیحی، سوریانی و خەڵکی چەندین گەل و باوەڕ لەم ناوچەیەدا دەژین.

هەروەها ناوچەی دووەم جێگای دڵخۆشییە. بە تایبەت، کە ناوچەی تەقسیمی تیادایە. ناوچەی تەقسیم ئەو شوێنەیە، کە دەسەڵاتی ئاکەپە -مەهەپە لەم ساڵانەی دواییدا، کە دەستوەردانی لە شێوازی ژیانی خەڵک دەستپێکرد، ئەو دەستوەردانە بووە هۆی ئەوە هەموومان بەشداری لە بەرخۆدانی گەزی لە تەقسیم بکەن. شوێنی بەرخۆدانی گەزییە، کە هیوای ژیانی دیموکراسی و ژیانی ئازاد بە ملیۆنان کەس دەبەخشێت. بۆیە ناوچەی دووەم گەزییە، تەقیسمە. ئەمە جێگای دڵخۆشی و بەرخۆدانە."

بۆیە ئێمە پێشنیاری ئەوە دەکەین، کە هاوڕێ گەنجەکانمان لەژێر سەرپەرشتی پارتی چەپی سەوزدا زیاتر بەشداری لە کاری هەڵبژاردن و خەباتی کۆمەڵایەتی و سیاسی دا بکەن".

ژ.ت