٤ گەنجی کورد بەهۆی هەڵپەڕکێی کوردییەوە بۆ سزادان ڕادەستی دادگای دەوڵەتی تورک کران

چوار گەنجی کورد لە ناوچەی کادیکۆی ئیستەنبول بەهۆی هەڵپەڕکێی کوردییەوە لەلایەن پۆلیسەوە هێرشیان کرایە سەر و بە توندوتیژانە و ئەشکەنجەدان دەستگیریان کردن و ئەمڕۆ بۆ سزادانیان ڕادەستی دادگای دەوڵەتی تورک کران.

دوێنێ یەکشەممە چوار گەنجی کورد لە کەناراوەکانی مۆدا لە کادیکۆی ئیستەنبول بە دەم گۆرانیی کوردییەوە هەڵدەپەڕین، بەڵام پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەریان و ئەشکەنجەی دان.

پۆلیس دەستی بەسەر پلەی فایرەکەیاندا گرت و گەنجانیش ناڕەزایەتییان نیشان دا و دواتر پۆلیس توندوتیژیی لە دژیان ئەنجامدا و هەر چوار گەنجەکەیان دەستگیرکرد.

ئەو گرتە ڤیدیۆیەی لە میدیا دیجیتاڵییەکان بڵاوکراوەتەوە، ئەوەی تیادا دەبینرێت، کە گەنجەکان ئەشکەنجە دراون و لەسەر زەوی ڕاکشێنراون و لە پشتەوە دەستیان بەستراوەتەوە و بە سروودێکی نەتەوەپەرستیی تورک ئەشکەنجەی دەروونی دەدرێن.

جگە لەو دیمەنانە، هیچ زانیارییەک لەو گەنجانە نییە. تا ئێستا نازانرێت لە کوێ دەستگیرکراون و چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە. بەگوێرەی زانیارییە نوێیەکان، گەنجەکان گواستراونەتەوە بۆ دادگای ئەنادۆڵ لە کارتاڵ.

ژ.ت