٤ی نیسان و ساڵیادی دامەزراندنی پەژاک لە ستۆکهۆڵم پیرۆزکرا
ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)، کە لە هەمان ڕۆژدا ڕاگەیەندرا، لە ستۆکهۆڵم پیرۆزکرا.
ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)، کە لە هەمان ڕۆژدا ڕاگەیەندرا، لە ستۆکهۆڵم پیرۆزکرا.
لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، لە گەڕەکی ڤۆربی گۆرد، یادی ١٨هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) بە مەراسیمێک پیرۆزکرا.
ئاهەنگەکە بە سرودی نەتەوەیی کوردستان 'ئەی ڕەقیب' دەستیپێکرد و پاشان پەیامی ئەنجومەنی پەژاک خوێندرایەوە.
بەرپرسی کاروباری دیپلۆماسیی ئەوروپای پەژاک ئەمیر بابەکری باسی لە مانا و گرنگیی ڕۆژەکە کرد وتی: "ئەو ڕۆژە، کە یادی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ دەکەینەوە، هاوکات یادی ١٨هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەژاکە، کە بە فکر و فەلسەفەی ئەو بنیادنراوە. ئەمە بۆ گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تێکۆشانیان زۆر گرنگە. ئامانجمان ئەوەیە بۆ مافەکانی مرۆڤ و ئازادی مرۆڤایەتی، کارەکانمان لەگەڵ پێکهاتەکان و ڕێکخستنەکان لەسەر بنەمای دیموکراسی و ژیانی هاوبەش بەرفراوان بکەین".
پۆستەرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئاڵاکانی پەژاک و وێنەی شەهیدانی پێشەنگی پەژاک لە هۆڵی چالاکییەکەدا هەڵواسرابوون.
لە ڕێوڕەسمەکەدا پەیامی چەندین ڕێکخراو و ڕێکخستنی سیاسی خوێندرایەوە. هەروەها کاڵێ ئاتەشی, گرین، ئەڤین و موراد بە گۆرانییەکانیان چالاکییەکەیان زیاتر ڕازاندەوە.
ژ.ت