٦٩ پەرلەمانتاری ئەوروپا: تورکیا لە ئاستی دیکتاتۆریدایە
٦٩ پەرلەمانتاری ئەوروپا نامەیەکیان بۆ بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا نارد و رایانگەیاند، تورکیا لە ئاستی دیکتاتۆریدایە و ئەگەر بەرپرسیاریەک پیشان نەدرێت، ئەنجامەکان قورس دەبن.
٦٩ پەرلەمانتاری ئەوروپا نامەیەکیان بۆ بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا نارد و رایانگەیاند، تورکیا لە ئاستی دیکتاتۆریدایە و ئەگەر بەرپرسیاریەک پیشان نەدرێت، ئەنجامەکان قورس دەبن.
بە پێشەنگایەتی پەرلەمانتار ئوزلەم ئالەڤ دەمیرەل، ٦٩ پەرلەمانتار، نامەیەکیان لەبارەی فشارەکان لە تورکیا و پیشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، بۆ چارلیس میشێل سەرۆکی کۆنسەی ئەورۆپا، ڤۆن دەر لیین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا، جۆزێف بۆریل نوێنەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا نارد.
نامەکە بەر لە کۆبونەوەی یەکێتی ئەوروپا رۆژی پێنجشەمە نووسرا و تێیدا باسی ئەوەکراوە، لەم رۆژانەی دواییدا بووین بە شایەدی رووداوی دراماتیک لە تورکیا.
پەرلەمانتاران باسی لێسەندنەوەی پارێزبەندی عومەر فاروق گەرگەریئۆغلۆی هەدەپی، سکاڵا بۆ داخستنی هەدەپە، دەستگیرکردنی ئوزتورک تورکدۆغان سەرۆکی ئیهادە، کشانەوە لە پەیمانی ئەستەنبوڵ، قەدەخەکردنی سیاسەت لە ٦٧٨ لە ئەندامانی هەدەپە و لابردنی سەرۆکی بانکی ناوەندی تورکیایان کرد.
پەرلەمانتاران دەشڵێن، رووداوەکان کە لە تورکیا روودەدەن، نیگەرانیان دەکات و بۆ یەکێتی ئەوروپا و پەرلەمانی ئەوروپا سەختی و کێشە دروست دەکات.
پەرلەمانتاران وتیان، "یەکێتی ئەوروپا پێویستە لە بەرانبەر حکومەتی تورک کە تا ئاستی دیکتاتۆری هاتووە و مافی ژنان، ئازادی چالاکی سیاسی، ئازادی رادەربرین و مافی مرۆڤ پێشێل دەکات، بێدەنگ نەبێت.
ناوی پەرلەمانتاران ئەمانەن:
Ozlem Alev Demirel
Manon Aubry
Leila Chaibi
Sira Rego
Malin Bjork
Eugenia Rodrìguez Palop
Clare Daly
Anne-Sophie Pelletier
Idoia Villanueva Ruiz
Martina Michels
Cornelia Ernst
Miguel Urban Crespo
Martin Schirdewan
Giorgos Georgiou
Dimitrios Papadimoulis
Manu Pineda
Costas Mavrides
Nikolaj Villumsen
Stelios Kouloglou
Chris Macmanus
Manuel Bompard
Helmut Scholz
Niyazi Kızılyurek
Konstantinos Arvanitis
Pernando Barrena
Terry Reintke
Alice Kuhnke
Sylwia Spurek
Tineke Strik
Margrete Auken
Erik Marquardt
François Alfonsi
Lina Gàlvez Munoz
Estrella Durà Ferrandis
Eider Gardiazabal Rubial
Bettina Vollath
Christina Maestre
Martìn De Almagro
Alicia Homs Ginel
Lina Galvez Munoz
Tanja Fajon
Maria Noichl
Gabriele Bischoff
Adriana Maldonado López
Aurore Lalucq
Eva Kaili
Sylvie Guillaume
Inma Rodrìguez-Pinero
Guenther Sidl
Massimiliano Smeriglio
Raphaël Glucksmann
Giuliano Pisapia
Pierfrancesco Majorino
Jonàs Fernàndez
Cèsar Luena
Garcìa del Blanco
Demetris Papadakis
Dietmar Koster
Brando Benifei
Andreas Schieder
Juan Fernando López Aguilar
Karen Melchior
Assita Kanko
Geert Bourgeois
Emmanouil Fragkos
Radoslaw Sikorski
Clara Ponsatì Obiols
Carles Puigdemont I Casamajò
Antoni Comìn I Oliveres
Fabio Massimo Castaldo
ف.ق