٧ ناوەندی زمان: هەوڵ دەدرێت ڕێگری لە بەکارهێنانی زمانی کوردی بکرێت

٧ ناوەندی زمان، دەستبەسەرکردنی مامۆستایانی زمانی کوردی بە نایاسایی دەبینن و ڕایانگەیاند: "پێویستە دەستبەجێ دەستبەسەرکراوان ئازاد بکرێن."

لە ٢٤ی ئەیلولدا، پۆلیسی تورکیا لە شاری ئامەد ئۆپەراسیۆنێکی دژی کۆمەڵگەی توێژینەوەی زمان و کولتووری میزۆپۆتامیا (MED-DER)، کتێب فرۆشی پاییز، و کۆمەڵەی پەروەردەی کولتوور و زمانی ئانکا ئەنجامدا و ٣٠ کەس دەستگیرکران.

نووسینگەکانی کۆمەڵەی زمان لە شارەکانی ئامەد، ئاگری، ئێلح، مێردین، ڕوحا، شڕناخ و وان لە دژی هێرشەکانی دەستگیرکردن ناڕەزایی خۆیان دەربڕی.

زمانی کوردی ڕووبەڕووی ئاستەنگی بووەتەوە

لەلایەن تۆڕی کۆمیسیۆنی زمانی کوردیی فەرمانگەکانەوە بەیاننامە ڕاگەیاندرا و لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەو کەسانەی لەم هێرشانەدا دەستگیرکراون، خەڵکی سڤیلن کە ئارەزوومەندی خزمەتن لە بواری زمانی کوردیدا. هێرشکردنە سەر دامودەزگاکان و دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دژی چالاکی زمانی کوردییە. هەروەها ئەمەش هاوتەریب لەگەڵ تاوانبارکردنی زمانی کوردی گەلەکەمان لە چالاکییەکانی زمانی کوردی دوور دەخاتەوە. هەرچەندە لە تورکیا لە ڕووی تیۆریەوە زمانی کوردی قەدەغە نییە بەڵام بەکارهێنانی لە دامەزراوە گشتییەکان قەدەغەیە. وەک دەبینین بڕیاری نایاسایی دەدرێت و ڕێگری لە بەکارهێنانی زمانی کوردی دەکرێت. بەم شێوەیە بەشێک لە کارەکانی ڕێکخراوە حکومییەکان، بە ئامانجی دوورخستنەوەی چالاکییەکانی زمانی کوردییە.

نایاسایی هەیە

جێی ئاماژەیه بەپێی یاسا چالاکییەکانی پەیوەندیدار به زمانی کوردی تاوان نییه، مافی هەموو کوردێکه له هەر بوارێکدا بژی و ئەم زمانه بپارێزێت ئێمە ئەم مافە لە هەموو شوێنێک دەپارێزین. بە دەستبەسەرکردن، هەڕەشە کردن لە چالاکیەکانی زمانی کوردی لەوانە فێربوون و فێرکردنی زمانی کوردی نایاساییە.

وەک تۆڕی کۆمیسیۆنی زمانی کوردی سەر بە نووسینگەکانی دامەزراوەی زمانی هەرێم، گرنگی فرە کەلتووری بەبیری دەسەڵاتداران دەهێنینەوە کە دەستگیرکردن و هەڵکوتانە سەر ماڵی چالاکوانانی زمانی کوردی نایاساییە و دەبێت دەستبەجێ چالاکوانانی زمانی کوردی ئازاد بکرێن."