٧٧ ڕۆژە ڕۆژنامەوانێک لە لایەن هێزەکانی پەدەکەوە بێسەروشوێن کراوە

ڕۆژنامەوان قارەمان شووکری ماوەی ٧٧ ڕۆژە لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە دەستگیر کراوە، هیچ زانیارییەک دەربارەی چارە نووسی ئەم ڕۆژنامەوانە لەبەردەستدا نییە.

ماوەی ٧٧ ڕۆژە ڕۆژنامەنووس’قارەمان شوکری’، لە ماڵەکەی خۆی لە بادینان، لەلایەن هێزێکی پەدەکەوە ڕفێندراوە و بێسەروشوێنە.

بەرەبەیانی ٢٧-١-٢٠٢١، هێزێکی دەمامکداری ئاسایشی پەدەکە لە کۆمەڵگەی سیرێ-ی دەڤەری بادینان، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس’قارەمان شوکری زەینەدین’ و دوای تێکدانی ماڵ و دووکانەکەی، لەگەڵ خۆیان بردیان.

ئەمڕۆ ٧٧ ڕۆژە قارەمان بێسەروشوێنە و خانەوادەکەی چەندین جار سەردانی ئاسایشی شیلادزێ-یان کردوە، بەڵام هیچ زانیارییەکیان نە لە دۆخی قارەمان و نە لە شوێنی دەستگیرکردنەکەی پێدراوە، ناشزانن هۆکاری دەستگیرکردنەکەی چییە.

قارەمان شکوری ،  تەمەنی ٢٣ ساڵە و دانیشتووی کۆمەڵگەی سیرێ-یە لە سنووری شیلادزێی پارێزگای دهۆکە، پیشەی وێنەگر و ڕۆژنامەنووسیە و خاوەنی خەڵاتی ساڵی ٢٠٢٠ی ‘وەدات بۆ ئازادیی ڕۆژنامەگەریی”ە.

ک-ش