بۆ بینینی ڕێبەری گەلی کورد داواکاری پێشکەش کرا

بنەماڵە و پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ ئەنجامدانی دیدار دیسانەوە داواکارییان پێشکەش بە داواکاری گشتی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد.

برای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان محەمەد ئۆجالان و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ بۆ ئەنجامدانی دیدار داواکارییان پێشکەش بە داواکاری گشتی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد.

ئەمینە کۆنار خوشکی عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یەڵدرم برای حامیلی یەڵدرم، مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش بەهەمانشێوە داواکارییان پێشکەش کرد.

لە ٢٥ ی ئاداری ٢٠٢١ ـەوە هیچ زانیارییەک دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نییە.