بۆ بینینی ڕێبەری گەلی کورد سەردانێکی نوێ
خانەوادە و پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، بۆ ئەوەی بە زوترین کات چاویان بە ئۆجالان بکەوێت، سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسەیان کرد.
خانەوادە و پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، بۆ ئەوەی بە زوترین کات چاویان بە ئۆجالان بکەوێت، سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسەیان کرد.
مەزلۆم دینچ، رازیە ئۆزتورک، ئیبراهیم بیلمەز و نەورۆز ئویساڵ پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، دوای بانگەشەکان لەبارەی تەندروستی و ئاسایشی ئۆجالان، بە ئامانجی داواکاری جاوپێکەوتن بە زوترین کات، جارێکی دیکە سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسەیان کرد و داوایان کرد بچنە ئیمڕالی. پارێزەران لە هەمانکاتدا داوایان کرد چاویان بە عومەر خەیری کۆنار، وەیسی ئایتاش و حامیلی یڵدرم بکەوێت.
لە هەمانکاتدا، پارێزەران داوایان کرد، محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و عەلی کۆنار برایی عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش، سەردانای ئیمڕالی بکەن و کەسوکاریان ببینن.
پارێزەران داوایان کرد بە هوشیاری و بو زوترین کات سەردانەکە لەبەرچاو بگیرێت و بە زوترین کات داواکاریەکە قبوڵ بکرێت. پارێزەران باسی ئەوەیان کرد کە دوایین جار لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ چاوپێکەوتنیان کردووە و برای ئۆجالانیش دوایین جار لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠دا بە تەلەفۆن لەگەڵ ئۆجالان قسەی کردووە.
پارێزەران لە داواکاریەکەدا وتیان، "خانەوادەکان دوایین جار لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ چاوپێکەوتنیان ئەنجامداوە و برای ئۆجالانیش دوایین جار لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠دا بە تەلەفۆن لەگەڵ ئۆجالان قسەی کردووە. لەو کاتەوە و تا ئێستا هەموو داواکاریەکان رەتکراونەتەوە و هەموو سەردانەکان قەدەغەکراون."
پارێزەران ئاماژەیان بە راپۆرتی سی پی تی کرد و داوایان کرد گۆشەگیری ماوە درێژ و قوڕس و دۆخی ئیمڕالی لەبەرچاو بگیرێت و مافی چاوپێکەوتن بدرێت. پارێزەران دەڵێن، لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢١ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بانگەشە بڵاوکرانەوە کە ئەوانی نیگەران کردووە و بەو هۆیەوە داوای کرد بە زوترین کات خانەوادە و پارێزەران سەردانی ئیمڕالی بکەن.
ف.ق