بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد داواکاری پێشکەشکرا
خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و خانەوادەی زیندانیانی تری ئیمڕالی بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵیان داواکاریان پێشکەشی داواکاری کۆماری بۆرسە کرد.
خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و خانەوادەی زیندانیانی تری ئیمڕالی بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵیان داواکاریان پێشکەشی داواکاری کۆماری بۆرسە کرد.
محەمەد ئۆجالان برای ڕێبەری گەلی کورد و پارێزەرەکەی مەزلۆم دینچ بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕالی داواکاریان پێشکەشی داواکاری کۆماری بۆرسە کرد. عەلی کۆنار بری عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای هامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش لە ڕێگای پارێزەرەکانیان داواکاریان بۆ چاوپێکەوتن پێشکەش کرد.
ئۆجالان دوای ٢١ ساڵ، لە ٢٧ی نیساندا بۆ یەکەمجار بە تەلەفۆن لەگەڵ خانەوادەکەی قسەی کرد. لە ٧ی ئەیلولیشدا بۆ ماوەی ٦ مانگ هەموو چاوپێکەوتنێک قەدەغەکران.
ف.ق