بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان سەردانی داواکاری گشتی کرا

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ رۆیشتن بۆ ئیمراڵی و ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

نەورۆز ئویساڵ، فایەق ئۆزگیور ئەرۆل، جەنگیز یورەکلی و مەزڵوم دینچ پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیاندا سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان کرد.

بە پاساوی "نەخشەڕێگا" کە ئۆجالان لە چوارچێوەی بەرگرینامەکانیدا لە ساڵی ٢٠٠٩ پێشکەشی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای کردووە، داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک لە بورسا لە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠ەوە ئەنجامدانی هەر جۆرە چاوپێکەوتنی بۆ ماوەى ٦ مانگ قەدەغە کردووە.

ژ.ت