بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر لە مۆنتپیلیر واژۆ کۆکرانەوە

لە شاری مۆنتپیلیری فەڕەنسا بە مەبەستی دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر واژۆ کۆکرانەوە.

لە گۆڕەپانی کۆمێدیای شاری مۆنتپیلیری فەڕەنسا بە مەبەستی دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر واژۆ کۆکرانەوە.

لە چالاکیەکەدا راگەیەنراوێک لەلایەن چالاکوانانەوە خوێندرایەوە و تێیدا هاتبوو، " دەرکردنی پەکەکە لە لیستەکە، ڕێگە بۆ ئاشتی، دیموکراسی و ئازادی دەکاتەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەشکرابوو کە داوا لە هەموو کەسێکی لایەنگری دیموکراسی و ئاشتی دەکەن، خاوەنداری لە کەمپەینەکە بکەن و واژۆ لەسەر هەڵمەتی دەرکردنی پەکەکە لەلیستی تیرۆر بکەن."

ف.ق